نوجێفی داوا ده‌كات كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه كرد هیۆركردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك به پێ یاسا‌و ده‌ستوور لانیكه‌م ماوه‌ی پێنج ساڵی ده‌وێت، چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری ئه‌و شاره به پرسێكی نا یاسایی هه‌ژمار ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌و قابیلی ئه‌وه‌یه له هه‌ر چركه ساتێك‌دا ئه‌و كێشه‌یه بته‌قێته‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ چاره‌سه‌ركدنی كێشه‌كانی ئه‌و شاره له رێگه‌ی یاسایی و چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ولاَت بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌گه‌رو ئه‌نجامێكی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نابێته هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڵكو كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و تێیدا هه‌ندێك لایه‌ن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ش سوود مه‌ند ده‌بن و ده‌سه‌لاَته‌كانی خۆیان به سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی شاره‌كه ده‌سه‌پێنن. جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرسی كه‌ركوك قابیلی چاره‌سه‌ر كردنه به‌لاَم چاره‌سه‌ركردنه‌كه پێویستی به نیاز باشی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌و ته‌واوی عێراقییه‌كان هه‌یه، روونیشی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك هی هه‌موو عێراقییه‌كانه به‌لاَم هێشتا پێویسته ئه‌و شاره به پله‌ی یه‌كه‌م هی دانیشتووانه‌كه‌ی بێت بۆیه په‌رله‌مان و حكومه‌تیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ دانیشتووانه‌كه‌ی بگه‌نه له یه‌كگه‌یشتن و رێككه‌وتن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌و شه‌راكه‌تی ئیداری له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له سه‌ر بنه‌مای له یه‌كگه‌یشتن و نوێنه‌رایه‌تیكردن و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی بواره جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و زیادكردنی دیالۆگی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نوجێفی داوای كرد پرسی كه‌ركوك بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بلۆك بكرێت تاوه‌كو بتوانرێ له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی راسته‌قینه بدۆزرێته‌وه‌و دابنرێت و رێگه له هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كیش بگیردرێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به سه‌قامگیری بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستی زانی ماوه‌ی پێنج ساڵ له به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك دابنرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت و شاره‌كه‌ش بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ و پارێزگایه‌كی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ولاَت بۆی دیاریكراوه، گوتیشی پاش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گونجاو و مه‌نتیقی.
سه‌باره‌ت به جێگیر بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش نوجێفی گوتی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ كه‌ركوك پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ده‌ستووری ولاَته‌و ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆشه له كاروباری حكومه‌تی فیدرِاڵی، به پێویستیشی زانی دۆسییه‌ی پاراستنی كه‌ركوك به ده‌ستی سوپای عێراقییه‌وه بێت كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی تێدایه. ئه‌و قسانه‌ی نوجێفی له‌و كاته‌دێت كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆی له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك جێگیر كردووه بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه كۆنه به‌عسی و شۆڤێنی و چه‌كدارانی سوپای نه‌قشبه‌ندی نیازیانه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر شاره‌كه‌و لێدانی دام‌و ده‌زگا حكومی و باره‌گای پارته كوردییه‌كانی شاره‌كه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
