ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى: پێدانى دەرفەتى 100 رۆژە بەحكوومەتى عێراق بەكەم دەزانێ
حەبیب حەمزە تەڕفی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، پێم وانییە ئەو دەرفەتە 100 رۆژییە كە بەحكوومەت دراوە بۆ پێشكێشكردنى هەموو خزمەتگوزارییەكان، كەمە، لەبەر كەڵەكەبوونى كێشەى نەبوونى خزمەتگوزارییەكان لە حكوومەتەكانى پێشوودا.
زیاتر گوتى، شیمانە هەیە لە ماوەى 4 ساڵی داهاتوودا بەرنامەكانى حكوومەت دەركەوێ و حكوومەت بتوانىَ لەو درەفەتەدا خۆى چاك بكات، بەڵام 100 رۆژ دەرفەت بەش ناكات و كارێكی لۆجیكی نییە بۆ لادانى وەزیرەكان.
لە 5ى مانگى رابردووەوە ژمارەیەك لە شارەكانى عێراق خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییان لە دژی حكوومەت بەخۆیەوە بینی و هەینی پێش رابردوو ناڕەزایەتییەكان ئاراستەى توندوتیژیان بەخۆیەوە بینی و بووە هۆى كوشتنى 10 كەس.
خۆپێشاندەران داواى بنبڕكردنى گەندەڵی و چاككردنى خزمەتگوزارییەكان و زیادكردنى بڕی كارەبا و گەیاندنى بابەتەكاتنى پسوولەى خۆراك و چارەسەركردنێكی سەركەوتوو بۆ بێكارى و لادانى هەندێك لە پارێزگارەكان و هەڵوەشاندنەوەى هەندێك ئەنجوومەنى پارێزگە.
دوا بەدواى ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییە، حكوومەتى عێراقی هەوڵی هێوركردنەوەى دۆخەكەى دا و مۆڵەتى 100 رۆژی بەوەزیرانى حكوومەتەكەی دا تا كارەكانیان چاك بكەن، سەرەڕاى گرتنەبەرى چەند رێوشوێنێك بۆ چاكسازى و رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی و دابینكردنى 280 پلەى وەزیفی و دابەشكردنى بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.
