له دانیشتنی ئهمرِۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌مه‌قاڵی له نێوان په‌رله‌مانتارنی كورد‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روویدا
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ژماره 40 ی ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت، له دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆكهشدا كه تێیدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی بوو مشت‌و مرِو ده‌مه‌قاڵی له نێوان ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و په‌رله‌مانتارانی كورد دروست بوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌مجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ئوسامه نوجێفی برِیاری هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ مشت و مرِی نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بوو دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری كورد خالید شوانی راگه‌یاندراوێكی خوێندنه‌وه سه‌باره‌ت كه‌ركوك و بارودۆخی ئه‌و شاره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار خالید شوانی خوێندرایه‌وه بووه مایه‌ی نیگه‌رانی و نارِهزایی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمانی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌و هۆیه‌وه‌ش مشت و مرِو ده‌مه‌قاڵییه‌كی توند له نێوانیان روویداو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشی ناچار كرد دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆ بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبگرێت.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆكهدا په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بانگهێشت كرد، له میانی دانیشتنه‌كه‌شدا مالیكی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی و راپۆرتی پارێزگاكانی تایبه‌ت به داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌رانی دوو هه‌ینی رابردوو خسته روو، هه‌روه‌ها لێژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ به‌دواداچوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌هه‌مان شێوه راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
