موتڵه‌گ: ئه‌گه‌ر مالیكی نه‌یتوانی داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات پێویسته ده‌ست له كار بكێشێته‌وه
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به پێویستی ده‌زانێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له ماوه‌ی 100 رۆژی داهاتوو خۆی به سه‌ر بارودۆخی خراپی عێراق بسه‌پێنێ وه‌كو رێز گرتن له ئیراده‌و داواكاری شه‌قامی عێراقی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو به ده‌نگه‌وه چوونی داواكاری جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری عێراقی كه داوای چاكسازی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و باشتر كردنی كاره‌باو چالاككردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ماوه‌ی 100 رۆژی له به‌رده‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت و پارێزگار‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دانا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عێراق به ئاراسته‌ی خۆشگوزه‌رانی ببردرێته‌وه برِیاریشدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌یتوانی له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا له ئه‌رك و ئه‌دای خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وكات هه‌ڵوێتی دیكه ده‌گیرێته به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ساڵح موتڵه‌گ دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی نه‌یتوانی له به‌ڵێنه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 100 رۆژی داناوه سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌و كات پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببرِێ ئه‌مه‌ش له میانی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی له‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌دا مالیكی ته‌واوی رێوشوێنه پێویسته‌كان بگرێته به‌ر بۆ به دواداچوونی جێبه‌جێكردنی خواستی جه‌ماوه‌ری عێراقی به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی لێپرسینه‌وه‌و رووبه‌رِوو كردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی بالاَی حكومه‌ت كه له ئه‌دای ئه‌ركه‌كانیان شكست خواردوون و توانای ته‌واویان نییه. موتڵه‌گ هۆشداریشدا له جێبه‌جێ نه‌كردنی خواستی جه‌ماوه‌ر كه به‌رده‌وامی خۆپیشانده‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه. گوتیشی ئێستا هه‌موو عێراقییه‌كان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارێتی و داهاتوویه‌كی روون و ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ران كراودان بۆیه له سه‌ر حكومه‌ت و سیاسه‌توانانی عێراقی پێویسته ده‌ست بكه‌ن به چاكسازی راسته‌قینه به‌ر له‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ بچێت و له ده‌ست ده‌ربچێت.
جێی باسه برِیاره ئه‌مرِۆ سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات له سه‌ر ئه‌داو ئه‌ركی داهاتووی حكومه‌ته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
