ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: باشترين پۆست بۆ عەلاوی ئەمیندارێتی گشتیی كۆمكاری عەرەبیە
عەلی شەلا ڕایگەیاند \"عەلاوی كەسایەتییەكی ناسراوە و من هەڵی دەبژێرم بۆ ئەوەی ببێتە ئەمینداری گشتیی كۆمكاری ولاتانی عەرەبی بۆ جێگرتنەوەی عەمر مووسا\"".
شەلا زیاتر گوتی \""عەمر مووسا لە ئەمینداریەتیی گشتیی كۆمكاری عەرەبی دەستی لەكار كێشایەوە، عەلاویش باشترین كەسایەتییە بۆ ئەو پۆستە، بۆیە پێم باشە بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێ\"".
جێی ئاماژەپێدانە مانگی ئایار/مایۆی داهاتوو ماوەی دووەمی دەسەڵاتی عەمر مووسا وەك ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بەكۆتا دێ، مووسا ڕای گەیاند كە نایەوێ دووبارە خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكاتەوە.
بڕیارە مانگی ئایار/مایۆی داهاتوو تۆقەڵانی عەرەبی لە بەغدا بێتە سازكردن، كە بڕیار بوو ئەم مانگە ساز بكرێ بەڵام دوا خرا.
شەلا لە درێژەدا گوتی \""عێراق لە وڵاتانی تر زیاتر مافی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە، چونكە تۆقەڵانەكە لە بەغدا دێتە سازكردن بۆیە باشترە خاوەنی ئەو پۆستە كەسێكی عێراقی بێت جا عەلاوی بێ یان یەكێكی تر\"".
پێشتر ئەیاد عەلاوی سەركردەی لیستی عێراقییە لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی سیاسەتە ستراتیجییەكان كە لە وتوێژەكانی بارستە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت بۆی تەرخان كرابوو.
عەلاوی دووەم كەسایەتیی بوو كە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا كە زیاتر لە 400 هەزار دەنگ بوو، هیچ پاڵاوكێكی ئەو دەنگە زۆرەی بەدەست نەهێنا جگە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراق نەبێ كە زیاتر لە 600 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.
پێشتر ئەیاد عەلاوی بەرهەڵست بوو لەبەردەم دواكەوتنی پەسندكردنی یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانی كە دەیویست دەنگدانەكە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بێ، بەڵام دەوڵەتی یاسا دەیەوێ دەنگدانەكە لەناو هەمان ئەنجوومەن بێتە ئەنجامدان، هەروەها لیستی عێراقییە دەیویست عەلاوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنەكە وەرگبرێ، بەڵام دەوڵەتی یاسا دەیەوێ عەلاوی ببێتە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنەكە.
-ئاكانیوز"
