دەوڵەتی یاسا داوا لە عێراقییە دەكات چارەسەرى یاساییی پڕۆژەیاساى ئەنجوومەنى سیاسەتەكان بكات
خالید ئەسەدی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند لیستەكەى ئامادەیە بۆ پەسندكردنى پڕۆژەیاساى ئەنجوومەنى باڵاى ستراتیجی، ئاماژەشی كرد كە ئێستە تۆپەكە لە گۆڕەپانى لیستی عێراقییەدایە.
ئەسەدى گوتى، ئەگەر لیستی عێراقییە بیەوێ یاساكە پەسند بكات، پێویستە چارەسەری ئەو كێشە یاساییانە هەیە بكات، كە پێچەوانەى رێككەوتنە سیاسییەكانە.
ئەو ئەندامەى لیستی دەوڵەتی یاسا گوتى، بڕیارەكەى ئەیاد عەلاوى بەدەستبەرداربوونى لە پۆستی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنەكە، هەوڵێكە بۆ پاڵەپەستۆكردن لەسەر هەندێك بارستەى سیاسی تا هەندێك لە دواكارییەكانى خۆى كە پێچەوانەى یاسان دەستەبەریان بكات.
لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبەرى 2010 سەركردەی بارستە سیاسییەكانى عێراق لەسەر دەستپێشخەرییەكەى مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان رێككەوتن، بۆ دووبارە دانانەوەى نوورى مالیكی لە پۆستەكەى خۆى و دروستكردنى ئەنجوومەنێكى تازە بەناوى ئەنجوومەنى باڵاى ستراتیجی كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتیی بكات.
