ڕاوێژكاری مالیكی: دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەكەی بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان پاشگەز نابێتەوە

ڕاوێژكاری مالیكی: دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەكەی بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان پاشگەز نابێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەم ڕاوێژكاری یاساییی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەكەی بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان پاشگەز نەبووەتەوە.

فازڵ محەمەد جەواد ڕایگەیاند \"دادگەی فیدراڵی پاشگەز نەبووەتەوە لە بڕیارەكەی پێشووی لەبارەی بەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان بەحكوومەت یان بەئەنجوومەنی وەزیران\""، ئاماژەی دا \""دەستوورە بەستنەوەی دەستە سەربەخۆكانی ڕوون نەكردبووەوە، جارێك دەیگوت دەستە سەربەخۆكان بەرامبەر ئەنجوومەنی نوێنەران بەرپرسن و جارێكی تر دەیگوت بەئەنجوومەنی نوێنەران دەبەسترێنەوە و جارێكیش دەڵی لەژێر چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەرانە\"".

18ی كانوونی ووەم/نۆڤێمبەری ڕابردوو دادگەی فیدراڵی بڕیارێكی دەركرد بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان بەسەرۆكایەتیی وەزیران نەك بەسەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران.

جەواد ڕوونی كردەوە \""هەر كاتێك بڕگەی بەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان بەئەنجوومەنی نوێنەران باس كرا واتە ئەنجوومەنی لێی بەرپرسیارە نەك حكوومەت\""، زیاتر گوتی \""بەڵام وشەی بەرپرسە بەرامبەر ئەنجوومەنی نوێنەران یان لەژێر چاودێریی ئەنجوومەندایە واتە هەموو دەسەڵاتی جێبەجێكاری بەرپرسن و لەژێر چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەراندان\"".

لە درێژەدا گوتی \""ئەو دەستە سەربەخۆیانەی كە دەستوور ئاماژەی پێیان كرد بەوەی بەرپرسن لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و لەژێر چاودێریی ئەنجوومەندایە و ئەركی جێبەجێكاری هەیە، ڕاستەوخۆ بەئەنجوومەنی وەزیران بەستراونەتەوە نەك بەئەنجوومەنی نوێنەران بەمەرجێك ئەو بەستنەوەكاریگەریی لەسەر سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕیی دەستەكان نەكات\"".

ڕاوێژكارە یاسایییەكە گوتی \""هەموو دەستەكان سەربەخۆن بەپێی ئەو یاسایانەی دەسەڵاتەكانیان و پێوەندییان لەگەڵ دامەزراوە حكوومەتییەكانی تر دیاری دەكەن\""، ئاماژەی دا \""پێویستە ئەو دەستە سەربەخۆیانە بەشوێنێك ببەسترێنەوە\"".

بەیانیی دوێنێ سێشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا گوتی ڕوونكردنەوەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی شیكردنەوەی بڕیارەكەی پێشووی بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان بەئەنجوومەنی وەزیران ئەو تەمومژەی لەسەر بڕیارەكەی پێشووی لادا بەدیاریكردنی لایەنی بەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان\"".

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی كراوە بەوەی \""دادگەی فیدراڵی جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە ڕێز لە دەقەكانی دەستوور بگیرێ بەبەستنەوەی دەستە سەربەخۆكان لە ڕووی پیشەیی و دارایی و كارگێڕییەوە، لە ئاماژەیەكدا بەبەستنەوەی دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان، دەستەی نیشتمانیی بۆ لێپرسینەوە و دادوەری و دەستەی سكاڵای موڵكداریەتی بەئەنجوومەنی نوێنەران و بەستنەوەی دیوانی ئەوقاف و دەزگەی شەهیدان بەئەنجوومەنی وەزیران\"".

بڕگەی چوارەمی مادەی \""102\""ی تایبەت بە\""دەستە سەربەخۆكان\"" ئاماژە دەكات بەوەی \""كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ، دەستەی باڵای سەربەخۆكانی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دەستپاكی بەدەستەی سەربەخۆ لەقەڵەم دەدرێن و لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە چاودێریی دەكرێن و كارەكانی بەپێی یاسا ڕێك دەخرێن\"".

هاوكات مادەی 103ی هەمان بڕگە ئاماژە دەكات بانكی ناوەندیی عێراقی، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان و دیوانەكانی ئەوقاف لە ڕووی دارایی و كارگێڕییەوە دەستەی سەربەخۆن و بەپێی یاسا كارەكانیان ڕێك دەخرێن\"".

بەڵام بڕگەی دووەمی هەمان مادە دەڵێ بانكی ناوەندیی عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەرپرس دەبێ، دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانیش بەئەنجوومەنی نوێنەران دەبەسترێنەوە، لە كاتێكدا بڕگەی سێیەمی هەمان مادە دەڵێ دیوانەكانی ئەوقاف بەئەنجوومەنی وەزیران دەبەسترێنەوە.

-ئاكانیوز"
Top