سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان رازین له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی بۆ تاوتوێكردن و به دواداچوونی بارودۆخی پارێزگاكان و گوێگرتن له ده‌قی داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی كه له دوو هه‌ینی رابردوو رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی عێراق گرێدا.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری نه‌جه‌ف عه‌دنان زه‌رفی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆ گرتبوو كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به بارودۆخی ئێستای پارێزگاكان و خواست و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌بوو، گوتیشی ئه‌وه‌ی زۆر به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆی له سه‌ر كرا له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و پارێزگاره‌كان پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێته‌وه كه تێیدا هاولاَتیان پێی رازیبن به‌تایبه‌ت كه پێویسته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌ی لیستی كراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتی ده‌نگ به‌و كاندیده بدات كه باوهرِی پێیه‌تی و له ئاستی خواست و داواكارییه‌كانی ده‌بێت.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان جگه له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد، رازی بوون له سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و شار‌و شارۆچكه‌كان، گوتیشی هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له سه‌ر پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 21 ی پارێزگاكان.
له كۆتاییدا زه‌رفی راگه‌یاند هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان به پێویستیان زانی حكومه‌ت گوێ له داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ر بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ باشترین خزمه‌ت به هاولاَتیان بكرێت.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
