ئه‌لعێراقییه داوای دیاریكردنی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی ئاماژه به پێشكه‌شكردنی وه‌ره‌قه پێشنیارێكی ده‌كات كه خستوویه‌تیه به‌رده‌ستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دانانی ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عوسمان جحێشی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه وه‌ره‌قه پێشنیارێكی خستۆته به‌رده‌ستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ببۆ دانانی ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله‌كان كه له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به ئه‌نجام گه‌یشت.
له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا جحێشی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سووره له سه‌ر به‌شداریكردنی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیشی داوه بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت، گوتیشی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانه پابه‌ند نه‌بێت به‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌ی ئه‌لعێراقییه خستۆتیه به‌رده‌ستی ئه‌و كات ئه‌لعێراقییه رێوشزێن و هه‌ڵوێتی دیكه ده‌گرێته به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كشانه‌وه‌و ده‌ست به‌ردار بوونی عه‌للاوی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می و سستی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بوو له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و دانانی عه‌للاویش وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.
له باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه له ناو په‌رله‌مان جحێشی روونی كرده‌وه ئێستا ئه‌لعێراقییه له هه‌وڵی دانانی سه‌رۆكێكی دائیمیه له شوێنی سه‌رۆكی ئێستا سه‌لمان جومێلی، گوتیشی به‌هێزترین كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌لوانیه كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو ئه‌لعێراقییه پشتگیری لێده‌كه‌ن.
