سبەى مالیكی ناوى پاڵاوكى پۆستە ئەمنییەكان پێشكەشی پەرلەمان دەكات

سبەى مالیكی ناوى پاڵاوكى پۆستە ئەمنییەكان پێشكەشی پەرلەمان دەكات
ئەمڕۆ سێشەم پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنى نوێنەرانی راى گەیاند، هەریەك لە سەرۆكى پەرلەمان و سەرۆك وەزیران رێككەوتوون كە سەرۆك وەزیران سبەى ژیاننامەى پاڵاوكی پۆستە ئەمنییەكان پێشكێشی ئەنجوومەنى نوێنەران دەكات.

ئەحمەد حەبیب عەباسی رایگەیاند، نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق لەگەڵ ئوسامە نوجێفی رێك كەوتووە لەسەر ئەوەى سبەى چوارشەم ژیانامەى پاڵاوكى پۆستە تەناهییەكان ئەمنییەكان و دەزگەى هەواڵگری پێشكێش ئەنجوومەنى نوێنەران بكات، روونیشی كردەوە، كە مالیكی لە دانیشتنى پێدانى متمانە بەو پاڵاوكانە ئامادە دەبێ.

عەباسی گوتى، حوسێن كەمال بریكاریی وەزارەتى ناوەخۆ دیارترین پاڵاوكى پۆستی دەزگەى هەواڵگرییە و ئاماژەی كرد ئەنجوومەنى نوێنەران لە كاتى ناردنى ژیاننامەى ئەو پاڵاوكانە تاوتوێیان دەكات.

نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراقی پاش وەرگرتنى متمانەى حكوومەتەكەى لە ئەنجوومەنى نوێنەراتی عێراق لە 21ى كانوونى یەكەم/دێسێمبەرى 2010 تا ئێستە ئەو 3 پۆستە تەناهییە بەوەكالەت بەڕێوە دەبات.

-ئاكانیوز
Top