كوتله‌یه‌كی جیابووه‌وه له ناو ئه‌لعێراقییه راده‌گه‌یندرێ
دوێنێ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ر یه‌ك له لیستی ئه‌لعێراقییه‌و بزووتنه‌وه‌ی ویفاق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌ستیان له كوتله‌كانیان كێشایه‌وه‌و به‌ره‌یه‌یكی نوێیان راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی سپی حه‌سه‌ن عه‌له‌وی رایگه‌یاند ئه‌وان هه‌شت كه‌س له ئه‌ندامانی ناو لیستی ئه‌لعێراقییه‌و بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له یادی تێپه‌رِینی ساڵێك به سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازاری ساڵی رابردوو برِیاری جیابوونه‌وه‌یان له لیستی ئه‌لعێراقییه‌و بزووتنه‌وه‌ی ویفاقداو برِیاری پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی نوێیان به ناوی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی سپییاندا.
عه‌له‌وی روونی كرده‌وه ئه‌و كوتله‌یه نوێیه له مه‌ودوا له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌كو كوتله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانی خۆی ده‌كات و برِیارو هه‌ڵوێتسه‌كانیش به ده‌ست خۆی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، گوتیشی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی سپی له په‌رله‌مان له‌لایه‌ن قوته‌یبه جبوری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
جێی باسه ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی ئه‌و كوتله‌یان پێكهێناوه بریتین له هه‌ر یه‌ك له (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، عالیه نه‌سیف و جه‌مال به‌تیخ و غه‌زنه‌فه‌ر به‌تیخ و ئه‌حمه‌د عورێبی و كازم شه‌مه‌ری و عه‌زیز میاحی و قوته‌یبه جبوری).
