دەوڵەتی یاسا: لێكترنێزیكبوونەوەی لیستی عێراقییە و ڕەوتی سەرد نیگەرانمان ناكات

دەوڵەتی یاسا: لێكترنێزیكبوونەوەی لیستی عێراقییە و ڕەوتی سەرد نیگەرانمان ناكات
ئەمڕۆ دووشەم ئەندامێكی تەباییی دەوڵەتی یاسا ڕای گەیاند لێكترنێزیكبوونەوەی لیستی عێراقییە و ڕەوتی سەدر نیگەرانمان ناكات، بگرە تەبایییەكەمان پێشوازیی لەو نێزیكبوونەوە دەكات.

ئەحمەد عەباسی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"ئەندامانی تەباییی دەوڵەتی یاسا نیگەران نییە لە لێكترنێزیكبوونەوەی لیستی عێراقییە و ڕەوتی سەدر، پێی وایە ئەو حكوومەتە حكوومەتێكی هاوبەشیی نیشتمانییە\""، جەختی كردەوە \""وابزانم كەس خوازیاری تێكچوونی پرۆسەی سیاسی نییە\"".

ڕوونی كردەوە \""ئەمڕۆ هەموو سوورن لەسەر نێزیكبوونەوەی بۆچوونەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان\""، زیاتر گوتی \""تەباییی دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لە هەر كارێك دەكات كە لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێ\"".

زیاتر گوتی \""ئەو لێكترنێزیكبوونەوەیە هەڵوێستەكانی نێوان سیاسەتوانەكان بەهێز دەكات و پێشتریش ڕەوتی سەدر 6 مانگی داوەتە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان لەپێناو پەرەپێدان و ڕاستكردنەوە و چارەسەكردنی كارەكانیان و پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر\"".

پێنجشەمی ڕابردوو ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە چاوی بەموقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر كەوت و جەختی كردەوە لەسەر بەهێزكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەموو بارستە و ڕەوتە سیاسییەكانی وڵات بەتایبەتی ڕەوتی سەدر، پشتیوانیی خۆیشی بۆ سەرجەم داواكارییەكانی سەدر تایبەت بەخزمەتگوزارییەكان و خۆپێشاندانەكان دووپات كردەوە.

جێی ئاماژەپێدانە ئەو كۆبوونەوەیەی سەدر و عەلاوی، دووەم كۆبوونەوەیە لە ماوەی 7 مانگدا كە كۆبوونەوەی یەكەمیان لە دیمەشق لە مانگی تەمووز 2010 هاتە سازكردن كە تێیدا پێشبینی دەكرا ببێتە هۆی پێكهێنانی تەبایییەك لە نێوان لیستی عێراقییە و تەباییی نیشتمانیی عێراقی.

23ی شوبات/فێبرایەری ڕابردوو موقتەدا سەدر سەركردەی رەِوتی سەدر گەیشتە پارێزگەی نەجەف كە لە تارانی پایەتەختی ئێرانەوە گەڕایەوە."
Top