حه‌یده‌ر موللا بۆ گولاَن: مادام خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی ده‌كه‌ن پێویسته هه‌موو لایه‌ك له خه‌می ئه‌و داخوازییه بێت
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بۆچوونی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ولاَتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه گۆڤاری گولاَن به پێویستی زانی له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵوێتی ئه‌لعێراقییه بێت وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وته‌بێژی كوتله‌كه حه‌یده‌ر موللا ئه‌نجامدا، له وهلاَمی پرسیاری گولاَندا موللا رایگه‌یاند بارودۆخه‌كان له عێراق جیاوازن ئه‌و رژێمانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا روخان توونس بێت یاخود میسر یان لیبیا یان یه‌مه‌ن یان به‌حرێن ئه‌و رژێمانه كۆنه‌په‌رستن و شكستیان له خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان به ده‌ستهێنا. له راستیدا بارودۆخی عێراق جیاوازه قه‌واره سیاسییه‌كانی له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان گه‌یشتوونه‌ته دهسهلاَت هه‌ر بۆیه پێویسته له سه‌ر هه‌موو دهسهلاَتهكانی جێبه‌جێكردن به ئاگابن له بایه‌خی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌و رێگه نه‌ده‌ن به شكستهێنانی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سیسته‌مه شكست دێنێ هه‌موو لایه‌كمان رووبهرِووی ئه‌و شكسته ده‌بینه‌وه، بۆیه له سه‌ر هه‌موو لایه‌ك بگهرِێتهوه سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت به‌تایبه‌ت كه خۆپیشانده‌رانی عێراقی داوای گۆرِینی سیسته‌می سیاسی ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نیا داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی و باشتر كردنی باروگوزه‌رانیان ده‌كه‌ن بۆیه له سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته ئه‌و داواكاریانه به گرنگییه‌وه جێبه‌جێ بكات.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و چاوپێكه‌وتنه برِوانه ژمار 821 ی گۆڤاری گولاَن.
