حه‌مید مه‌علا بۆ گولاَن: داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی بۆ گۆرِینی سیسته‌می سیاسی نیه بۆ چاكسازییه
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی عێراق گۆڤاری گولاَن پرسیارێكی ئاراسته‌ی حه‌مید مهعلای په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ر كوتله‌ی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی كرد، كه ئایا ئه‌و خۆپیشاندانانه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێناكرێ حكومومهتهكهی مالیكی برِوخێنێت و بگهرِێنهوه بۆ دیكتاتۆری ؟ له وهلاَمدا مه‌علا گوتی : بێگومان جیاوازی زۆر له نێوان بارودۆخی عێراق و ولاَتانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، سیسته‌می عێراق سیسته‌مێكی دیموكراسییه و له چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراسیانهدا كارده‌كات له باره‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی دهسهلاَت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه. له كاتێكدا خۆپیشاندان و شۆرِشهكان كه له ولاَتانی عه‌ره‌بی رووده‌ده‌ن له دژی سیسته‌می سیاسی ولاَتهكاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه. له به‌رامبه‌ردا خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌یوه‌سته به كێشه‌و ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌و گرفتی كۆمهلاَهیت له عێراقدا. خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌یوه‌سته به كه‌موكورتی له خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئهمرِۆ هه‌وڵی جیدی هه‌یه بۆ هه‌مواركردنی سیسته‌می سیاسی له عێراق هه‌ر بۆیه پێویسته جیای بكه‌ینه‌وه له نێوان عێراق و ولاَتانی عه‌ره‌بی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه په‌یوه‌سته به داواكاری چاكسازی. له هه‌مانكاتیشدا شێوازی وهلاَمدانهوهی حكومه‌تی عێراق جیاوازه له شێوازی وهلاَمدانهوهی حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان حكومه‌ت برِیاریداوه به له كارلادان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له ئه‌رك و كاره‌كانیان شكست خواردوو بوونه.
بۆئاشنابوون بەتەواوی دیمانەكە بەگەڕیرەوە بۆ ژمارە 821ی گۆڤاری گوڵان
