ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف داوای به هه‌رێمی كردنی پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دامه‌زراندنی هه‌رێمی نه‌جه‌فی به كارێكی شه‌رعی و ده‌ستووری هه‌ژمار ده‌كات، جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه لێژنه‌كه به گوێره‌ی یاسا به جیدی پشتگیری له سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند هه‌ر جۆره داواكركدنێكی له‌م شێوه‌یه بۆ به هه‌رێمی كردنی پارێزگای نه‌جه‌ف داوایه‌كی جێگیر‌و پشت ئه‌ستووره به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌توانێ كار بكات بۆ به هه‌رێمی كردنی خۆی له چوار چێوه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی به مه‌رجێك دانیشتووانی پارێزگاكه له رێگه‌ی به‌شداری پێكردنیان له راپرسییه‌كی گشتی پشتگیری له‌و هه‌وڵه بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به پێی ده‌ستوور سێ به‌شی ئه‌نجومه‌نی هه‌ر پارێزگایه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌نگ له سه‌ر ئه‌وه بده‌ن پارێزگاكه‌یان ببێته هه‌رێمێكی فیدرِاڵ ئه‌وكاته به هه‌ماهه‌نگی راپرسی جه‌ماوه‌ری ئه‌و داوایه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كریچت، روونیشی كرده‌وه راپرسی جه‌ماوه‌ری پێویستی به مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندێتی و چاودێری ده‌سته‌و رێكخراوه‌كان هه‌یه دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو لێژنه‌ی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به گێره‌ی یاسای ساڵی 2008 پشتگیری له دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ ده‌كه‌ن له چوار چێوه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له عێراق.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف فاروق غه‌زالی رایگه‌یاند ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نیازیان وایه پرِۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن به مه‌به‌ستی دامه‌زارندنی هه‌رێمی نه‌جه‌ف.
له لێدوانێكدا غه‌زالی روونی كرده‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ئیمزایان له سه‌ر ره‌شنووسی پرۆژه‌كه كردووه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پرۆژه‌كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
