مه‌حما خه‌لیل: كورد پۆستی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌رده‌گرێت
پرِنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی كابینه‌ی تا ئێستا بۆته به‌شێكی ته‌نگژه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ولاَت، پێشتر كوتله سیاسییه‌كان له میانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوانیان رێككه‌وتن له سه‌ر دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به سه‌ر كوتله گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ ببێته به‌شی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا كورد به هه‌مان شێوه داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی كرد به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له به‌رِێوه‌بردنی دۆسییه‌ی ئه‌منی.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حما خه‌لیل دووپاتیكرده‌وه كورد ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی وه‌رده‌گرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خه‌لیل رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی پۆستێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات، بۆچوونی خۆیشی ده‌ربرِی كه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی وه‌ربگرێت، روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر پۆسته ئه‌منییه‌كان به پێی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بكرێت كورد مافی خۆیه‌تی پۆستێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت چونكه كوتله‌ی سێیه‌می ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه له رووی رێژه‌ی كورسییه‌كان، گوتیشی ئه‌گه‌ر پۆسته ئه‌منییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه دابه‌ش بكرێن دیسان پێویسته كورد پۆستێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراق، سه‌باره‌ت به كه‌سانی بێلایه‌ن كه كوتله‌كان له سه‌ری رێككه‌وتوون پۆسته ئه‌منیه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خاوه‌نی كه‌سانی بێلایه‌ن و به توانایه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستێكی ئه‌منی كه پێده‌چێت ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: وارع.
