پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو مالیكی ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌بێت
له دانیشتنی ئه‌مرِۆی دا په‌رله‌مانی عێراق برِیاریدا به ئاماده‌بوونی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان.
شێخ داراغایی په‌رله‌مانتاری فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌سه‌ر داوای فراكسۆنه‌كان، له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه په‌رله‌مانی عێراق برِیاری دا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران له دانیشتنی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ئاماده‌بێت\"".
له باره‌ی ئامانجه‌كانی بانێگشتكردنه‌كه، روونیشیكرده‌وه\"" داوا ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیران روون كردنه‌وه له باره‌ی داواكاریی خۆپێشانده‌رانی عێراق بدات و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیش روون بكاته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" بانێگشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی كۆ ده‌نگییه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی ده‌بێت داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێن چونكه به داواكاریی ره‌وای ده‌زانین و ده‌بێت حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی كرده‌نیی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات\"".
وتیشی\"" هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مرِۆ برِیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌ران\""."
