عوسمان: ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتری پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك گرژی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ناكات
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به دووری خسته‌وه جێگیربوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك ببێته هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرِاڵ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیادا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان به دووری خسته‌وه چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كه‌ركوك و جێگیر بوونی ئه‌و هێزه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك ببێته هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هێزه به ئاگاداری حكومه‌تی عێراقی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نوری مالیكی به مه‌به‌ستی پاراستنی شاره‌كه‌و دانیشتووانه‌كه‌ی روویان له كه‌ركوك كردووه.
عوسمان جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بوونی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك گرنگی و پێویستییه‌كی حه‌تمی هه‌یه بۆ پاراستنی باردودۆخی ئه‌منی ئه‌و شاره‌و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌رِه‌شه‌كانی سه‌ر شاره‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنی و كۆنه به‌عسییه‌كان و سوپای نه‌قشبه‌ندی روویاندا‌و بووه هۆی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا حكومه‌ییه‌كانی شارۆچه‌كه‌و ئاگر تێبه‌ردانیان.
سه‌باره‌ت به ره‌وتنه‌كردنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری، عوسمان روونی كرده‌وه ره‌وتنه‌كردنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه نابێته هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی فیدرِاڵ چونكه بوونی هێزی پێشمه‌رگه له شلره‌كه پێویسته‌و حكومه‌تی عێراقیش لێوه‌ی ئاگاداره.
