ئه‌عره‌جی : ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی مێژوویی گرێده‌دا
برِیاره ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ئوسامه نوجێفی دانیشتنێكی مێژوویی خۆی گرێبدا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ها ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند له ژێر رۆشنایی داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی مێژوویی و گرنگی خۆی ده‌به‌ستێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رانی كوتله سیاسیه‌كان رێككه‌وتوون بۆ به دواداچوونی سه‌رجه‌م ئه‌و داواكاریانه‌ی خۆپیشانده‌ران له میانی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ر دوو هه‌ینی رابردوو كه ئاراسته‌ی حكومه‌تیان كرد، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان به دواداچوون له سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچی و پێشێلكارییه ئه‌منیانه‌ش ده‌كات كه له میانی خۆپیشاندانه‌كان روویاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌عره‌جی روونی كرده‌وه په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِركه‌یدا گفتوگۆ له سه‌ر یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات و دواتر ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران هه‌روه‌ها له‌و دانیشتنه‌شدا به‌شێكی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و برِگانه‌ی په‌یوه‌ندیان به لێپرسینه‌وه‌و دادگاییكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌وه هه‌یه كه له میانی ئه‌رك و كاره‌كانیان گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك رووبه‌رِووی دادگا ده‌كرێنه‌وه كه پێویست به ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نه‌كات.
سه‌باره‌ت به‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌ی كه ره‌وتی سه‌در ماوه‌ی شه‌ش مانگی له به‌رده‌م حكومه‌ت داناوه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در ماوه‌ی 6 مانگی له به‌رده‌م حكومه‌ت دانه‌ناوه به‌ڵكو ته‌نیا پێشنیاری كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت ده‌ست بكات به چاكسازی و دووپاتیشی له سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران كردۆته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه:ئیپا
