سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی دۆخی وڵات ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق ده‌كات.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" سبه‌ی یه‌كشه‌مم په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به ئه‌نجامدانی دانیشته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌و بۆ وورده‌كاریی دانیشته‌كه‌ی سبه‌ش هه‌ر ئێستا سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستای خۆپێشاندانه‌كان و داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" په‌رله‌مانی عێراق به ووردی له داواكارییه‌كانی خۆپێشاندان ده‌كۆڵێته‌وه‌و لایه‌نی جێبه‌جێكاریش كه حكومه‌تی عێراقه ده‌بێت كار بۆ جێبه‌جێ كردنیان بكات\"".
وتیشی\"" زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق له گه‌ل باشتركردنی دۆخی گوزه‌رانی هاووڵاتیان دایه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین\""."
