ئه‌لعێراقییه له شوێنی عه‌للاوی كه‌سێكی تر بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كاندید ناكات
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌ر له وه‌ی چاوی به سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در بكه‌وێت، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی برِیاریدا ده‌ست له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان هه‌ڵبگرێت كه برِیار بوو به پێی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و ده‌ستپێخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ناوبراو له بری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
له باره‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتن له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه كه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سیاسی له‌خۆ گرتووه به ده‌نگی هه‌زاران كه‌س توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7ی ئازاری ساڵی رابردوو به‌ده‌ست بێنێت هه‌ر به ده‌نگی ئه‌وانیشه‌وه سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دیاریكردووه.
ده‌ملوجی به دووری زانی ئه‌لعێراقییه له شوێنی عه‌للاوی كه‌سێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته دیاری بكات چونكه ئه‌لعێراقیه باش ده‌زانێت حكومه‌تی عێراق و خودی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی چه‌ند كه‌مته‌رخه‌م بوونه له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و دانانی عه‌للاوی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و پۆسته.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ملوجی له باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عه‌للاوی سه‌در كه له شاری نه‌جه‌ف به‌رِێوه‌چوو باسی له‌وه‌كرد هه‌ردوولا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندار به پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستبه‌ردار بوونی عه‌للاوی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منی و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی دیكه‌یان كرد.
