مالیكی نیازی وایه له ده‌ره‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه وه‌زاره‌تی به‌رگری پرِبكاته‌وه
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوا له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پرسی پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌ست به خولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی نێوانیان بكه‌نه‌وه.
به پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كه‌وێت له‌و كاته‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بێته پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، له‌م نێوه‌نده‌شدا كورد داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای یه‌كێك له پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌كات.
له باره‌ی دانووستانه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا رایگه‌یاند ئه‌لعێراقییه داوا له هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌تایبه‌ت ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی نێوانیان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، گوتیشی ئه‌لعێراقییه به پێویستی ده‌زانێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی به په‌له پێشكه‌ش بكات، گوتیشی پرِنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ماوه‌ی پێشوودا مالیكی ته‌واوی كاندیده‌كانی ئه‌لعێراقییه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌تكرده‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جارێكی دیكه هه‌ردوو له سه‌ر مێزی دانوستان كۆببنه‌وه‌و ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه حكومه‌ت به ناته‌واوی نه‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه ئه‌وان له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی رازی بوون به‌شداری حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سازشی له سه‌ر زۆرێك له مافه‌كانی خۆی كرد، ئاشكراشیكرد كه ئه‌وان زانیاری وردیان له به‌رده‌ستدایه كه مالیكی نیازی وایه كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه كاندید بكات بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك فشار بخاته سه‌ر ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی رازی بێت به هه‌موو خواسته‌كانی كه له میانی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌یخاته روو.
سه‌رچاوه: الحیاه
