عه‌للاوی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بوو
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كوتله سیاسییه‌كان له هه‌ولێر رێككه‌وتن له سه‌ر دابه‌شكردنی دهسهلاَتهكانی حكومه‌ت له نێوان هه‌ر سێ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، هه‌ر له‌و رێككهوتنامهیهدا برِیاردرا پۆستی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و كوتله‌یه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، بهلاَم تا ئێستا یاسای تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ته‌واو نه‌بووه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی لاری هه‌یه له سه‌ر هه‌ندێك برِگهو خاڵی ناو ره‌شنووسی یاساكه كه له‌لایه‌ن ئه‌لعێراقییه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌لعێراقیه‌ش پێداگری ده‌كات له سه‌ر ئه‌و برِگهو خالاَنهو به یاسایی ناویان ده‌بات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی دهسهلاَتهكانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌یه.
به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوێنێ ئێواره سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له پۆسته‌كه راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ سستی خۆلێبواردنی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی له هه‌مبه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و پێشێلكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان گهرِاندهوه، له‌لای خۆشییه‌وه نووسینگه‌ی عه‌للاوی بلاَویكردهوه ده‌ستبه‌رداربوونی عه‌للاوی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان مانای كشانه‌وه نییه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌للاوی له‌و كاته‌دا دێت كه كوتله‌ی سه‌در له سه‌ر زاری ئه‌میر كه‌نانی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كوتله‌یه رایگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ییان تیدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبهێنن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر مالیكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له چاكسازی و وهلاَمدانهوهی داواكارییه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
