پارێزگاری موسڵ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر خۆپیشاندانێك رێكده‌خه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند لێژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ به دواداچوونی رووداوه‌كانی خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی شاری موسڵ كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه به به‌شداری پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی و په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاره‌كه خۆپیشاندانێكیان رێكخست و داوای ده‌ست به‌جێ ئازادكردنی گیراوه‌كان و باشتركردنی پسووله‌ی خۆراك و خه‌رجكردنی مووچه‌ی تۆرِی چاودێری كۆمه‌لاَیه‌تیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها دوێنی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له به‌انێكدا دووپاتی كرده‌وه سه‌رجه‌م داخوازی و داواكاریىه‌كانی هاولاَتیانی خۆپیشانده‌ر له ناویشیاندا به دواداچوونی رووداوه‌كانی هه‌ینی تورِه‌یی پارێزگای موسڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، مالیكی سوپای عێراقیشی به‌رپرسیار كرد له سووتانی ته‌لاری پارێزگای موسلڕَ و برِیاریدا لێپێچینه‌وه‌ی توندیش له‌گه‌ڵ ناسر غونام فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دووی سوپای عێراقی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هۆكاره‌كانی سووتانی ته‌لاری پارێزگا بخاته روو.
سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی كرد ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، له‌لای خۆشیانه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی شاره‌كه خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دووی سوپای عێراقیان كرد.
جێی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو كه به‌رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی عێراق ناونرا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت برِیاریدا هه‌ڵوێستی جیدی وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پارێزگار‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوونه له ئه‌دای ئه‌ركه‌كانیان.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
