مالیكی: هه‌فته‌ی داهاتوو كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌م
دوێنێ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی وه‌زیرانی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانیان پێپرِنه‌كراوه‌ته‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له سه‌ریان.
تا ئێستا به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی رێككه‌وتنی نێوان له سه‌ر كاندیده‌كان پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه پرِنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرانی سیاسیه‌وه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌بووه به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ولاَت به‌تایبه‌ت له قۆناخی ئێستادا كه شه‌پۆڵی تورِه‌یی ولاَتی وه‌كو ته‌واوی ولاَتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان هیچیدیكه چاوه‌رِوان نابن به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چرِكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناوی وه‌زیره‌كان پێشكه‌ش بكات و په‌رله‌مانیش ده‌نگ له سه‌ر ناوی كاندیده‌كان بدات، گوتیشی له‌م قۆناخه‌دا كوتله‌كان پێویستیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كترییه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه خواستی گه‌لی عێراقی جێبه‌جێ بكه‌ن و چیدیكه گه‌لی عێراقی چاوه‌رِوانی حكومه‌ت نه‌بێت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای رووخانی پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌ت ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیانه ئیراده‌ی گه‌لی عێراقی برِووخێنن، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژی هه‌ینی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای رووخانی حكومه‌تیان كرد گوتی با خۆپیشانده‌ران ژماره‌یان 1000 كه‌س بووبێت، كه ئه‌و ژماره‌یه ناتوانن ئیراده‌ی خۆیان بسه‌پێنن به سه‌ر ئیراده‌ی زۆرینه ئه‌مه له كاتێكدا حكومه‌ت ته‌نیا له به‌غدا خاوه‌نی 650 هه‌زار كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ره.
له كۆتاییدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به جیدی كار ده‌كات بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی داواكاری هاولاَتیان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لێپێچینه‌وه له ته‌واوی ئه‌و به‌ررپسانه‌ی له ئه‌داكردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌م بوونه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
