ده‌باغ: حكومه‌ت پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نوری مالیكی پشتگیری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و داواكارییانه‌ی خۆپیشانده‌ران له میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی داوایان كرد.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگاره‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له ئه‌داو ئه‌ركه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌م بوونه بۆیه ده‌نگی جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ریاندا به‌رز ده‌بێته‌وه، روونیشی كرده‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌و كه‌مته‌رخه‌می و كه‌م و كورِییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه هه‌روه‌كو دڵنیاشه له ئه‌دای لاوازی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت كه نه‌یاتوانی له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستییه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هۆكارێكی راسته‌وخۆ بن بۆ بوژانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و بژێوی باروگوزه‌رانی هاولاَتیان و كۆتایی پێهێنان به ئازار‌و ناخۆشییه‌كانیان و بنبرِكردنی بێكاری.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مه‌رجه‌عی بالاَی شیعه له عێراق به هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌ت پشتگیری له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاولاَتیان و فه‌راهه‌مكردنی بواره‌كانی كاركردن و دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاولاَتیان كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ژێر فشاری گرانی و بێكاری ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كردووه، ده‌باغ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌وه كرده‌وه حكومه‌ت پشتگیری له‌و داوایه‌ی نوجێفی ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش له دوا كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی خۆی ئه‌و پرسه‌ی تاوتوێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان به په‌له ده‌ست بكات به دانانی یاسای نوێی پشت به‌ستوو به لیستی كراوه‌ی ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتی به ئازادانه بێئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه كوتله سیاسییه‌كان ئه‌گه‌رچی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ده‌پاڵێورێن به‌لاَم هاولاَتی ئازاد ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی باشترینیان.
سه‌رچاوه: دوله المواطن
