سه‌رچاوه‌یه‌ك: له پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دیارده‌ی رۆتین ئالوگۆرِ به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت
هه‌ولێر _ سامان
دیندار نه‌جمان وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و كاراكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق ئالوگۆر به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.
دۆسكی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" حكومه‌تی عێراق پێیوایه یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی ناره‌زایی لای هاووڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و نا شه‌فافی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ته\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی رۆتین و خستنه‌رووی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان، له داهاتوودا ئالوگۆرِ به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت\"".
له باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ش، وتی\"" بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هاووڵاتیان مافی دامه‌زراندنیان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هه‌بێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوو دامه‌زاندن ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌موو هاووڵاتیه‌كیش به شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانێت داوای دامه‌زراندن بكات و داده‌مه‌زرِێت، له‌مه‌ودواش هه‌لی كار پتر به‌و كه‌سانه ده‌درێت باری ئابووریان خراپه‌و هه‌لی كاریش له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیه‌ك به‌م مه‌سه‌له‌یه بزانێت و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داوای دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكات\""."
