ئه‌لعێراقییه: خۆپیشاندانه‌كان پێویستی بوونی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی سه‌لماند
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ری و داواكارییه‌كانی شه‌قامی عێراقی پێویستی بوونی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانیان له سیسته‌می نوێی عێراق سه‌لماند.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپاتی كرده‌وه له گرنگترین ئه‌و داخوازیانه‌ی شه‌قامی عێراقی له رۆژی هه‌ینی دووباره‌یان ده‌كرده‌وه‌و گوزارشتیان لێده‌كرد نه‌بوونی سیاسه‌تێكی تۆكه‌ی حكومه‌تی عێراق بوو له مامه‌ڵكردنی له بواره جیاجیاكانی ئابووری و بازرگانی و سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به پێویستیشی زانی یاسای نوێ دابنرێت بۆ خزمه‌تكردنی هاولاَتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ته‌نگژه‌كانیان به دیدگایه‌كی نوێ كه بگونجێ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی خێر‌و بێرو داهاتی عێراقی و به‌كاربردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یشی به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عاشور جه‌ختی له سه‌ر پێویستی بوونی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كرده‌وه كه برِیاره وه‌كو دامه‌زاروه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌ت له حكومه‌تی عێراق بۆ دانانی نه‌خشه‌و پلانی ستراتیژی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی ده‌ست به ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی بكات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه كه موحاسه‌سه‌ی حزبی و تائیفی بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌كی له دانانی به‌رپرسانی نه‌شیاو له پۆسته‌كان كه دواتر ناتوانن له ئاستی ئه‌ركه‌كانیان بن و هاولاَتیانیش رووبه‌رِووی ئێش و ئازار‌و بێكاری ده‌كه‌نه‌وه‌و ناچاری ده‌كه‌ن په‌نا بباته به‌ر رژانه سه‌ر شه‌قام. داواشی له پارته سیاسییه‌كان كرد له ماوه‌ی ئاماده‌ییان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵێكی زیاتری ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی بگێرِن چونكه ئه‌وان ده‌سه‌لاَتدار نین و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌لاَـ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رادیۆ سه‌وا
