مالیكی ماوه‌ی 100 رۆژ داده‌نێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می نا ئاسایی خۆی گرێدا، تێیدا چه‌ند برِیارێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خواست و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی هه‌ینی تورِه‌یی عێراق ده‌ركردوو ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیش دانرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئێستای حكومه‌ت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی وتارێكی خوێندنه‌وه‌و دووپاتی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌رانی رۆژی هه‌ینی رابردوو كرده‌وه، هه‌روه‌ها برِیاریشیدا ده‌ست بكرێت به به دواداچوونی پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نووسان له میانی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان و ئازاردانی خۆپیشانده‌رانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقی كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ماوه‌ی 100 رۆژی دانا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و ئه‌دای حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌وت، كه تا چه‌ند ده‌وتوانن سه‌ركه‌وتوو بن له كاره‌كانیان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له ماوه‌ی ئه‌و 100 رۆژه‌دا ئه‌دای كاره‌كانیان رێكبخه‌ن ئه‌و كات حكومه‌ت برِیاری دیكه وه‌رده‌گرێت.
مالیكی روونیشی كرده‌وه دوای ته‌واو بوونی ئه‌و 100 رۆژه كه له دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكرد، هه‌ر گۆرِانكاری و برِیارێك كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌رده‌چێت پشت به‌ستوو ده‌بێت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه سه‌رله‌نوێ داواشی له وه‌زیره‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كانیان بگاته لێژنه‌ی نه‌زاهه‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به نه‌هێشتن و له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی.
سه‌رۆك وه‌زیران داواشی كرد ده‌رگای دامه‌زراندن به رووی شه‌قامدا بكرێـته‌وه ، گوتیشی ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌تێك فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ده‌رگاكانیان كراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاسانی بۆ هاولاَتیان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كیان و پسپۆرییه‌كانیان. دیسان به پێویستیشی زانی ئه‌و به‌رپرس و پارێزگارانه له كاره‌كانیان لابردرێن كه هاولاَتیان له میانی خۆپیشاندانه‌كان داوای لابردنیان كردوون.
