پێداچوونه‌وه به ریزبه‌ندی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌كرێته‌وه
رۆژنامه‌ی الصباح ی عیراقی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا 27-2 له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكان بڵاویكرده‌وه كه بڕیاره‌كه به‌پێی پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به موچه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و كارمه‌ندانی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هاتووه.
وتیشی: ئه‌و پڕۆژه یاسایه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و كارپێكردنی پێی له به‌رواری 1-4-2011 ـه‌وه، تێیدا هاتووه كه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران موچه‌ی مانگانه‌یان 8 ملیۆن دینار ده‌بێت و 4 ملیۆن دیناریشیان وه‌ك ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاداشتێكی مانگانه‌ی به‌بڕی 12 ملیۆن دینار ده‌بێت، موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر وه‌زیرێكیش 5 ملیۆن دینار ده‌بێت و 3 ملیۆن دیناریش وه‌ك ده‌رماڵه‌ی پۆست ده‌درێت پێیان، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پاداشتێكی مانگانه به‌بڕی 8 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
ئاشكراشیكرد كه ئامانج له پڕۆژه‌یاساكه به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه له دابه‌شكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌كاندا به‌گوێره‌ی پله‌ی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا.
