ئه‌لعێراقییه داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات له كه‌ركوك
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان و ئاگر تێبه‌ردانیان و هه‌رِشه‌كردن له دانیشتووانی كوردی ناوچه‌كان، هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی بالاَی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه كه‌ركوك و ده‌ستیان كرد به ئاماده‌باشییه‌كانیان بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی به‌عسیانه‌و شۆڤێنییانه‌ی عه‌ره‌به‌كان كه نیازیانه بۆ سه‌ر كورد ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌رپرسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان برِیاریانداوه له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر هێرشێك كه بۆ سه‌ر كورد ئه‌نجام بدرێت ئه‌وان گورزی خۆیان ده‌وه‌شێنن و له هێرشكردنه سه‌ر كورد خۆش نابن و به‌توندی شه‌رِده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی به ته‌واوه‌تی هاوكاری عه‌ره‌به به‌سی و شۆڤێنییه‌كان ده‌كات و له سه‌ر ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان ئالاَی كۆنی رژێمی به‌عسیان به‌رز كردۆته‌وه‌و هوتافیان بۆ سه‌رۆكی له سێداره دراو سه‌دام حسێن كێشاوه.
له باره‌ی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و به نا ده‌ستووریشی وه‌سف ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه یاسین عوبێدی داوای له حكومه‌تی عێراق كرد په‌له بكات له ده‌ركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و حاڵی هاولاَتیانی كورد چوونه‌ته كه‌ركوك، هۆشداری روودانی هه‌ر په‌رچه كردارێكیش ده‌كات له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له شاره‌كه.
عوبێدی چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یشی بۆ كه‌ركوك به نا ده‌ستووری و نا شه‌رعی وه‌سف كرد، گوتیشی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆته هۆی دروستكردنی دڵه‌راوكێ و شڵه‌ژانی دانیشتووانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاراستنی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به هێزی پیشمه‌رگه‌وه نییه به‌ڵكو له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه به تایبه‌ت فیرقه‌ی 12 كه ئێستا له كه‌ركوكه و ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
