سه‌رچاوه‌یه‌ك: دوای ته‌واوبوونی پشووی فه‌رمی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای وڵات ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق هیچ كارنامه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نا ئاسایی له‌سه‌ر ئه‌و باره سیاسییه‌ی له وڵات دایه.
ته‌یفوور به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق هیچ جۆره به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی نا ئاسایی ببه‌ستێت به مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندن و تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستای وڵات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له ئێستا په‌رله‌مانی عێراق له حاله‌تی پشووی فه‌رمیدایه، ته‌واوی په‌رله‌مانتاران به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی شاره‌كانیان و تێكه‌ڵ بوونیان له گه‌ل هاووڵاتیان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له داواكاری و داخوازییه‌كانیان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خۆیان كراوه‌نه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" دوای ته‌واوبوونی پشووی ره‌سمی جارێكی دیكه له رێگه‌ی یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین\"".
وتیشی\"" پێمانوایه داواكاری و داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان ره‌وان و پێویسته له سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندار كار بۆ جێ به‌جێ كردنیان بكات\""."
