عێراقییە مالیكى لە شەپۆڵێكى گۆڕانكارى ئاگەدار دەكات

عێراقییە مالیكى لە شەپۆڵێكى گۆڕانكارى ئاگەدار دەكات
لیستى عێراقییە بەسەرۆكایەتیى ئەیاد عەلاوى سەرۆك وەزیرانى پێشووترى عێراق، دڵگرانیى خۆى لەوە پێشان دا كە خۆپێشاندانەكەى ئەمڕۆ هەینى لەلایەن هەندێكەوە بە\"بەعسى\"" و \""سەرانى ڕێژیمى پێشوو هاتووەتە وەسپكردن، هاوكات وریاداریى حكوومەتى دا لەو گۆڕانكارییەى كە ناوچەى عەرەبى بەخۆوە دەبینىَ.

حەیدەر مولا گۆتیارى لیستى عێراقییە راگەیاند \""ئاراستەكردنى تۆمەت بەخۆپێشاندەران و وەسپكردنیان بەبەعسى و سەرانى ڕێژیمى پێشوو شتێكى ناڕەوایە\"".

ڕوونى كردەوە \""بەرپرسیارەتیى ئەخلاقیى حكوومەت ئەوەیە گوىَ لە داواكارییەكانى خۆپێشاندەران بگرىَ و كار بۆ جێبەجێكردنیان بكات\"".

زیاتر گوتى \""پێویستە حكوومەتى عێراق ئاگەدارى ئەو گۆرَانكارییانە بىَ كە ناوچەكە بەخۆوە دەبینىَ و بەڕژدى مامەڵە لەگەڵ دەنگى ناڕەزاییى خەڵك بكات\"".

مولا كە لیستەكەى پاڵپشتیى بۆ خۆپێشاندانەكەى ئەمڕۆ پێشان داوە، ئاماژەى بەوەش دا \""دیاریكردنى خاڵە نەرێنییەكان پێویستى بەوردبوونەوە نییە، ناجێگیریى دۆخى تەناهى و نەبوونى خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان شتێكى دیار و ئاشكرایە، بۆیە پێویستە حكوومەت كار بۆ جێبەجێكردنى داواكارییەكانى لاوان بكات\"".

لە 5ى ئەم مانگەوە شارەكانى عێراق خۆپێشاندانى جەماوەرى بۆ ناڕەزایى دەربڕین لە كەمیى حزمەتگوزارى و نەبوونى تەناهى لە وڵات بەخۆیانەوە دەبینن.

-آكانیوز"
Top