به‌هۆی په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌لعێراقییه دوو په‌رله‌مانتاری خۆی ده‌رده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هۆكاری ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتارنی سه‌ر به كوتله‌كه‌ی ئه‌حمه‌د عورێبی و قوته‌یبه جبوری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خاته روو، باس له‌وه‌ش ده‌كات له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌لعێراقییه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی خۆی له په‌رله‌مان ده‌رده‌كات و له لیسته‌كه دووریان ده‌خاته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئه‌حمه‌د عورێبی و قوته‌یبه جبوری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیانه‌وه بوو به‌و پرۆژه نیشتمانییه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌ستی پێوه‌گرتووه‌و برِیاری له سه‌ر داوه، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له قوته‌یبه و جبوری ژێر به‌ژێر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌وه هه‌بووه كه دژایه‌تی كوتله‌كه‌یان ده‌كه‌ن، زیاتریش روونی كرده‌وه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له ژێره‌وه كاریان بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه به‌تایبه‌تریش ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو مانگ له مه‌وبه‌ر له كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌ر یه‌ك له عورێبی و جبوری هه‌رِه‌شه‌یان له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كردوو به‌هۆی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی ژێر به‌ژێر هه‌رِه‌شه‌ی جێهێشتنی ئه‌لعیراقییه‌و چوونه ناو هاوپه‌یمانی نیشتمیان كرد، گوتیشی ئه‌و كات كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه
به دواداچوونی كرد سه‌باره‌ت به خواست و داواكارییه‌كانیان به‌لاَم ئه‌وان له ژێره‌وه كاری خۆیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ته‌واو كردبوو بۆیه دواجار ئه‌لعێراقییه برِیاریدا به دوورخستنه‌وه‌یان و ده‌ركردنیان له ئه‌لعێراقییه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌لعێراقییه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانتارنی خۆی ده‌رده‌كات گوتیشی ئه‌و كات ناوه‌كانیان راده‌گه‌یه‌ندرێ، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد هه‌ر یه‌ك له عورێبی و جبوری بچنه پاڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌لاَم هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانیان نابێت چونكه حكومه‌ت پێكهێنراوه.
سه‌رچاوه: الوكاله الاخباریه للانباء
