سه‌پاندنی سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی كه‌یسی پاكتاوی نه‌ژادی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا
هه‌ولێر _ سامان
پارێزه‌ر عه‌بدولرِه‌حمان زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی كه‌یسی پاكتاوكردنی نه‌ژادی رایگه‌یاند، دادوه‌ری دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق برِیاریدا دوا برِیار له سه‌ر چاره‌نووسی تۆمه‌تباران به‌و كه‌یسه له سه‌ر برِیاری دادوه‌ر بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخرێ.
روونی كرده‌وه\" برِیاربوو ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی عێراق پاش پێداچوونه‌وه به داواكاریی ده‌سته‌ی پارێزه‌ران له سه‌ر دووباره چاو پێخشاندنه‌وه به سه‌ر برِیاری سزادانی تۆمه‌تبارانی په‌یوه‌ست به كه‌یسی پاكتاوی نه‌ژادی بۆ دوا برِیاردان به سزای تۆمه‌تباران به برِیارێكی دادوه‌ر بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودواخراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له رۆژی 21-10-2010 دادگه برِیاری سزادانی به سه‌ر 13كه‌س له تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه داوه، كه تێیدا پێنجیان به برِیاری دادوه‌ر به هۆی ساغ نه‌بونه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ر تۆمه‌تباران ئازاد كران، به‌ڵام ئێمه داوای پێداچوونه‌وه‌مان كردووه، ئه‌وه بوو ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه داواكارییه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ی قبوڵ كرد‌و داوای له دادوه‌ر كرد به سزاكانی بچێته‌وه‌و ئێستاش داوا ده‌كه‌ین دادوه‌ر به پێی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه برِیاری سزادانی تۆمه‌تباران ده‌ر بكات\"".
چونكه بۆ هه‌ر یه‌ك له تۆمه‌تباران ئه‌یاد رامی، قه‌یس جواد، مه‌حموود سه‌یف به 6تا 7 ساڵ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید 7ساڵ ، له گه‌ل هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی پێشووی ناوخۆی عێراق سه‌عدون شاكر، محه‌مه‌د جه‌مال به 7ساڵ به‌ندكردن سزا درابوون\"".
وتیشی\"" \"" ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی ئازاد كران له نێویاندا هاشم حه‌سه‌ن مه‌جید پارێزگاری پێشووی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن خزیره وه‌زیری بازرگانی پێشووی حكومه‌تی عێراق له خۆ ده‌گرێت\""."
