پینتاگۆن هۆشداری ده‌دا له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق
وه‌زیری به‌رگری ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریده‌دا له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌ی له عێراق و كۆتایی هاتنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان عێراق رووبه‌رشوی جۆره‌ها كێشه‌و ته‌نگژه‌ی بواره جیاجیاكانی ئه‌منی ده‌بێته‌وه. به پێویستیشی ده‌زانێ بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان ولاَته‌كه‌ی چاو به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دابخشێنێته‌وه‌و خشته‌یه‌كی دیكه دابنێت.
سه‌رۆكی ئێستای ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما هه‌وڵده‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و رێكخراو له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو جۆرج بۆشی مۆركرا له كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌ی بێنێت له عێراق، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی وه‌زاره‌تی به‌رگری پینتاگۆن وه‌كو نه‌ریتی خۆی به پێویستی ده‌زانێ ئیداره‌كه‌ی ئۆباما ره‌چاوی قۆناخ و بارودۆخی ناسكی عێراق بكات و هه‌ر داوایه‌كی عێراقیش دیراسه بكات كه داوای مانه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له پاڵ ئه‌و 150 سه‌ربازه‌ی كه له نووسینگه‌ی هریكاری ئه‌منی كار ده‌كه‌ن، وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گیتس رایده‌گه‌ینێ به‌رژه‌وه‌ندی ولاَته‌كه‌ی له‌وه‌دایه هێزێكی خۆی له عێراق بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی عێراق رابگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌پارێزێ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه زانیارییه‌كان وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گیتس ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی دیاری نه‌كردووه كه به پێویستی ده‌زانێ له خاكی عێراق بمێنێننه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌گه‌رێكی حه‌تمی داده‌نێ بۆ پاراستنی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی هاوپه‌یمان چونكه به بۆچوونی وه‌زاره‌تی به‌رگری دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، عێراق رووبه‌رِووی جۆره‌ها كێشه‌و ته‌نگژه‌ی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گیتس به لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه كه عێراقییه‌كان پێویستیان به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی بواری ئه‌منی له ناویشیاندا بۆ پته‌وكردنی توانا ئاسمانییه‌كان، چونكه ئه‌وانتوانای پاراستنی بواری ئاسمانیان كه‌مه كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و ولاَته كێشه‌ی هه‌بێت له گه‌یاندنی پێداویستییه‌كان و پاراستنی ولاَت.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی دانووستان له سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن ناكاته‌وه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و پرسه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌هێڵێته‌وه بۆ درێژكردنه‌ویه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی بوو.
