نوجێفی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی عێراقی نیشته‌جێی سوریا كۆده‌بێته‌وه
برِیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌رهه‌ڵستكاری عێراقی نیشته‌جێی ئه‌و ولاَته، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك كه پێكدێت له نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان سه‌ردانی ولاَتی سوریا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه ئه‌و سه‌ردانییه ماوه‌یه‌كه ئیشی بۆكراوه به‌تایبه‌ت كه له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانێكی فه‌رمی ولاَتی سوریای كردوو چاوی به سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته به‌شار كه‌وت و تێیدا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندار به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ و رووداو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و پرسی بوونی به‌رهه‌ڵستكارانی عێراقی نیشته‌جێی سوریایان تاوتوێكرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد هه‌ر دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ سوریا‌و گهرِانهوهی بۆ عێراق، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی سه‌ردانییه‌كی نهێنی بۆ دیمه‌شق ئه‌نجامدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه شانده‌كه‌ی نوێنه‌رانی 11 كوتله‌ی سیاسی كه یاوه‌ری نوجێفی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانییه‌كه‌ی دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوری رێككه‌وتوون له‌وه‌ی سه‌رپشك بن بۆ چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكاری عێراقی و ده‌ست پێكردنهوههی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی كه یه‌كێكه له گرنگترین به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و جێبه‌جێكردنی وه‌كو مه‌رج و داوایه‌كی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پێشبینی ده‌كرێ و ئومێد هه‌یه شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كه نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه چه‌كداره عێراقییه‌كانی دیمه‌شق دانووستان ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و دانووستانانه له قۆناخی داهاتوو بۆ توركیا بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دانووستانه‌كان ئه‌نجام بدرێت، بهلاَم تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه كه ئایا هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی به‌عس باڵی عیزه‌ت دوری و باڵی یونس ئه‌حمه‌د یاخود یه‌كێكیان به‌شداری ئه‌و دانووستانانه ده‌كه‌ن یاخود نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و دانووستانانهش به فیعلی به ئه‌نجام گه‌یشتن ده‌بێته یه‌كه‌م دانووستانی له‌و شێوه‌یه كه حكومه‌ت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كان گفتوگۆ‌و دانووستان ئه‌نجام ده‌دات و هه‌موو لایه‌كیان دێنێته سه‌ر مێزی دیالۆگ.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی \"سوپای ئیسلامی\"" ئه‌ندامان و چه‌كدارانی ئه‌و سوپایه له چه‌ند پارێزگا‌و ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراقی به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و چه‌ند ناچه‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت چه‌كه‌كانی خۆیان راده‌ستی پۆلیسی كردۆته‌وه، زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی سوپای ئیسلامی هه‌وڵێكی جیدیه له چوارچێوه‌یه‌ی سه‌فقه‌یه‌كی نێوان ئه‌و سوپایه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوری مالیكی كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هه‌ردوولا روویاندا.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌فقه‌یه سوپای ئیسلامی چه‌ك داده‌نێت و راده‌ستی پۆلیسی عێراقی ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت بارودۆخی ئه‌ندامان و سه‌رانی ئه‌و سوپایه ئاسایی ده‌كاته‌وه‌و گیراوهكانیانیشیان ئازاد ده‌كات، چاودێرانیش بۆچوونیان وایه سوپای ئیسلامی له‌مه‌ودوا چه‌ك داده‌نێت و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات.
له‌لای خۆشییه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نوجێفی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی دیمه‌شق بكات و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاران و لایه‌نه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه‌و داتووستان ئه‌نجام بدات و داوایان لێبكات چه‌ك دابنێن و بگهرِێنهوه ولاَت و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، به‌ڵكو سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه تا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی سوریا چاویان به یه‌كتری بكه‌وێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوو ولاَت بخه‌نه به‌ر باس و تاوتوێكردن.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط، الجوار"
