ئیسرائیل: له میسر چاوه‌رِوانى رِودانى خراپترین سیناریۆ ده‌كه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، هیواى خواست میسر له چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێتء، پابه‌ندى رِێككه‌وتنامه‌كانى نێوانیان بێت.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له شارى قودس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جوله‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكی، (بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، رِاشیگه‌یاند: داهاتوى میسر نادیاره و ناتوانرێت پێشبینى بكرێتء، هاته سه‌ر حوكمى پارتێكى ئیسلامى له‌و وڵاته دورنییه كه خراپترین سیناریۆیه ئه‌گه‌ر رِوبدات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، وتیشی: پێویسته حكومه‌تى داهاتوى میسر پابه‌ندبێت به‌رِێككه‌وتنامه‌ى نێوانمانء، پارێزگارى لێبكان.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ گوتیشی: گومان له‌وه‌دا نییه پاراستنى ئاشتى ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى میسره، بۆیه هیوادارم حكومه‌تێكى دیمو‌كراتى له‌و وڵاته دابمه‌زرێت.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئیسرائیل و میسر، له دوایین به‌یاننامه‌یدا سوپاى میسر پابه‌ندبونى وڵاته‌كه‌ى به رِێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دوپات كرده‌وه.
هه‌ردو حكومه‌تى ئیسرائیل و میسر له ساڵى 1979 رِێككه‌وتنامه‌یه‌كى ستراتیژیان ئیمزا كردوه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سنوره‌كانى نێوانیان و پاڵپشتى كردنى یه‌كتر.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره
