هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له گه‌ل فه‌رمانده‌و پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار كۆده‌بێته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له گه‌ل فه‌رمانده‌و پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار كۆده‌بێته‌وه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی خشته‌یه‌كی ده‌ست نیشان كرا‌و بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی ئه‌منی پارێزه‌گاكانی عێراق به تایبه‌ت ئه‌و پارێزگایانه‌ی بارودۆخی ئه‌منی تێیاندا خراپه له گه‌ل به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌و پارێزگایانه كۆده‌بنه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" برِیاروایه هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌كه له گه‌ل فه‌رمانده‌و به‌رپرسی هه‌واڵگری و به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار تاوتوێی دۆخی ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه‌كه بكرێت و به ووردی له هۆكاره‌كانی خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی ده‌كۆڵینه‌وه‌و زانیاریه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌درێت به مه‌به‌ستی پێدانی زانیاریه‌كان و پێشنیاز به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ باشتركردنی دۆخی ئه‌منی بكرێت\"".
وتیشی\"" په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر باشتركردنی باری ئه‌منی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كات و هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه بن كه رێگری له ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه بگرن\""."
