هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای جێگرانی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی پرۆژه یاسای جێگرانی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات.
خالید شوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێستادا پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له په‌رله‌ماندایه\"".
لای خۆیه‌وه شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ سایتی(گوڵان میدیا)وتی\"" پرۆژه یاساكه پێویستی به خوێندنه‌وه هه‌یه له په‌رله‌مان و دوای ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م پرۆژه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پێموایه هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاساكه ده‌دات به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له جێگرێكی پتری هه‌بێت\"".
وتیشی\"" سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند جێگر بۆ خۆی ده‌ستنیشان بكات، بۆیه ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی هیچ جۆره تێبینیه‌كمان سه‌ر هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی و خزه‌یر خوزانی نییه\"".
"
