كار تێكه‌ڵكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له عێراق ده‌كرێت
هه‌ولێر _ سامان
به به‌شداریی پتر له 50پسپۆری بواری كۆمه‌ڵایه‌تیء په‌روه‌رده‌ء خوێندنء مافه‌كانی مرۆڤ، له هۆڵی هوتێل هه‌ولێر پلازا كۆنگره‌ی ( تێكه‌ڵكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له عێراق) ده‌ستی به كاره‌كانی كردء ماوه‌ی2رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆگر چه‌تۆ سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند\" رێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی پاو به هاوئاهه‌نگی له گه‌ل رێكخراوی pnoی نه‌رویژیء سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراقء لیژنه‌ی مامۆستایانی ئافره‌تانی عێراقء كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ل سازی كردووه‌ء ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
روونی كرده‌وه\"" له ماوه‌ی كۆنگره‌كه‌دا هه‌لسه‌نگاندنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین له نێو پرۆگرامه‌كاندا بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بچه‌سپێنینء قوتابی له ته‌واوی ئه‌و بنه‌مایانه هۆشیار بكه‌ینه‌وه، به جۆرێك تاكی عێراقی رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت\"".
زیاتر گوتی\"" دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پێشنیاز گه‌لاله ده‌كرێت به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقء په‌رله‌مان ده‌درێت به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه له نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن جێگیر بكرێن\""."
