مالیكی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد
پرسی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له كابینه‌ی رابردووی حكومه‌ت به گشتی و له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و كابینه‌یه حسێن شه‌هرستانی مشت و مرِێكی زۆری هه‌ڵگرتبوو، دواتریش به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی 19 خاڵی پێشكه‌ش به كوتله سیاسییه‌كان كرد وه‌كو مه‌رجێك بۆ به‌شداریكردنی كورد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، وه‌ره‌قه‌كه چه‌ند خاڵێكی عێراقی و كوردستانی له‌خۆ گرتبوو له ناویشیاندا پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كه پێشتر شه‌هرستانی به نا یاسایی و ناده‌ستووری له قه‌ڵمیدان. دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق نوری مالیكی ته‌واوی 19 وه‌ره‌قه 19 خاڵه‌كه‌ی كوردی په‌سه‌ند كرد.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی داوه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مۆریكردوون.
له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی رایگه‌یاند بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌لڕَ كۆمپانیا بیانییه‌كان مۆركردووه، گوتیشی به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان كۆمپانیاكان له بری ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتی مادی به ده‌ست دێنن، روونیشی كرده‌وه ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) ده‌فرۆشێته ولاَتانی ده‌ره‌وه.
مالیكی باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان جیایه له گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌رِێده‌كات كه سروشتی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له سروشتی ده‌رهێنانی نه‌وت له به‌سرِه، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ماندووبوون و هه‌وڵێكی زۆرتر هه‌یه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت به‌تایبه‌ت كه نه‌وت له به‌سرِه نزیكتره له سه‌ر رووی زه‌وی به‌لاَم له هه‌رێمی كوردستان زۆر دوورتره ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم ماندووبونێكی زۆر زیاتر ببینێ گوتیشی گرێبه‌سته خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
زۆر قورسن و ئاسته‌نگی به‌رده‌میان زۆر زیاتره.
سه‌رچاوه: ئاژانسی فرانس پرێس
