له داهاتوویه‌كی نزیكدا خولی دووه‌می جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی رایگه‌یاند برِیاریداوه بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌ت خۆی كاندید نه‌كاته‌وه‌و دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی به‌س بێت بۆ به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مالیكی بلاَویان كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران برِیاریداوه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كه رێگه‌ی داوه سه‌رۆك وه‌زیران له دوو خولدا خۆی كاندید بكات، بۆ جاری سێیه‌م و خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌ت خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
مالیكی له ساڵی 2006 راسپێردرا بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت و جاری دووه‌میش له 25ی، تشرینی دووه‌م بۆ جاری دووه‌م له سه‌ر یه‌ك جارێكی دیكه راسپێردرایه‌وه بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
تا ئێستاش پرسی ته‌واو كردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هه‌ر یه‌ك له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له سیسته‌می فه‌رمانرِه‌وایه‌تی عێراق و پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان و هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌باو بازرگانی و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م ته‌واوكردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت.
هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش به‌رده‌وامن له سه‌ر ناكۆكییه‌كانیان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، له‌لای خۆیه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی داوای له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كردووه، بانگهێشتی كوتله سیاسییه‌كان بكاته‌وه جارێكی له هه‌ولێر كۆببنه‌وه بۆ ته‌واو كردن و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی پێشوو كه حكومه‌تی نوێی له سه‌ر پێكهات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فوئاد مه‌عسوم دووپاتی كرده‌وه قۆناخی یه‌كه‌می ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆتایی پێهات و چااوه‌رِوانیش ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان قۆناخی دووه‌می ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
مه‌عسوم روونی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه، چه‌ند كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و بیرۆكه‌یه‌ك هاتنه پێش ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌و ته‌واوبوونی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ندێك پێشهاتی ناو پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێویستی به روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌كه بیروبۆچوونی جیاوازیان له هه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانیش بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له سه‌ر پرۆژه‌كه، بۆیه هه‌موو لایه‌ك به پێویستی ده‌زانێ و داواش ده‌كه‌ن ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیسان بۆچوونی تایبه‌ت هه‌یه له نێوان كوتله‌كان، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات، هه‌ندێكی دیكه‌ش بۆچوونیان وایه جارێكی دیكه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان گرێبدرێته‌وه‌و به وردی چاودێری ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بكرێته‌وه.
مه‌عسوم باسی له‌وه‌شكردتا ئێستا سروشتی كاره‌كانی ئه‌نجووومه‌نه‌كه بۆته سه‌ره‌كیترین كۆسپ له به‌رده‌م ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، به پێویستیشی زانی روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی زیاتر بخرێته روو بۆ ئه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاجیاكانی ره‌ش نووس وخودی پرۆژه‌كه له ناویشیاندا ئایا سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پۆستی سه‌رۆكی ده‌بێت یاخود پله‌ی ئه‌مینداری گشتی بۆیه پێویسته ئه‌و ره‌هه‌ندانه به‌رچاو روونی زیاتریان بۆ بكرێت.
مه‌عسوم گوتی پرسیاره‌كه له‌و ته‌وه‌ره ده‌ست پێده‌كات، كه ئایا ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به ئه‌نجوومه‌ن ببه‌خشێرێ و ئه‌یاد عه‌للاوی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، چۆن هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران ببنه ئه‌ندام له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌و برِیاریش له‌لایه‌ن عه‌للاوی بێت، گوتیشی ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن پله‌ی ئه‌مینداری گشتی بدرێته سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، ئایا ئه‌و كات هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانن له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌مینداری گشتی پۆسته‌كه به‌رِێوه ببنه‌ن و برِیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، تیشكی خسته سه‌ر ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌ویش پرسی جێبه‌جێكردنی برِیاره‌كانه، گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ر بریارێك توانی رێژه‌ی 80% ی، ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست بێنێ ئه‌و كات ئه‌و برِیاره ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌نجوومه‌نه ستراتیژییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، كوتله‌كه‌ی باقر جه‌بری سه‌ركرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته سترتیژییه‌كان كاندید كردووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد پیش‌تر زوبێدی ناوی خرابووه ناو لیستی كاندیدانی پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌مینیه‌كان كه تا ئێستا نه‌توانراوه كاندیدی كوتله‌كانیان بۆ دابنرێت، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه وه‌حده‌ت جومه‌یلی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی ناوی سالم ده‌لی كه كۆنه ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراقییه، پێشكه‌ش كردووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه بۆته پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه له كابینه نوێی حكومه‌ت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه سووره له سه‌ر كاندیدكردنی فه‌لاح نه‌قیب بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سالم ده‌لی وه‌كو یه‌ده‌گ داناوه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب رێگه‌ی لێ‌گیرا له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه به (وارع)، ی راگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رێككه‌وتوون له سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به سائیر نه‌قیب، له به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی.
له‌لای خۆشییه‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به پێویستی ده‌زانێ به‌شدار بێت له به‌رِێوه‌بردنی دۆسییه‌ی ئه‌منی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی له ناویشیاندا ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی یاخود وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی عارف ته‌یفور به (گولاَن میدیا) ی، راگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كاندیدی خۆی ده‌بێت بۆ پرِكردنه‌وه‌ی هه‌ر پۆستێكی ئه‌منی كه وه‌ری ده‌گرێت، ته‌یفور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا وه‌زراه‌تی بازرگانی بۆته پشكی كوتله‌ی رفاكسیۆنه كوردستانیه‌كان و له ناویشیدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وته‌بێژی پێشووی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فریاد ره‌واندوزی كاندید كراوه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط، وكااله اور الاخباریه، وكاله انباء المسقله، واع.
