نوجێفی: به‌ر له گرێدانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له داهاتوویه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان ده‌نگ له سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و ئافره‌تانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌دات، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌ر له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیاره له عێراق گرێبدرێ پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش یه‌كلایی ببێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌ننجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی دووپاتی كرده‌وه كارێكی زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو پرسی وه‌زاره‌ته پرِنه‌كراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له ناویشیاندا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و ئافره‌تان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی ببنه‌وه‌و كاندیده‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارنه‌وه په‌سه‌ند بكرێن، سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش نوجێفی رایگه‌یاند كارێكی زۆر كراوه كوتله‌كانیش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسییه‌یه به زووی چاره‌سه‌ر بكرێ، دووپاتیشی كرده‌وه به‌ر له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیاره له مانگی داهاتوو له عێراق كاره‌كانی به‌رِێوه بچێت، پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، روونیشی كرده‌وه كه ره‌نگه بارودۆخی ناوخۆی هه‌ندێك له ولاَتانی عه‌ره‌بی ببێته هۆیه‌ك بۆ دواخستنی لوتكه‌كه‌ی عێراق، گوتیشی عێراق ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێكردنی لوتكه‌كه ته‌واو ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌منتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له لێدوانیكی بۆ (وارع) رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی هه‌وڵده‌دا فشار بخاته سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌ویه پۆسته ئه‌منییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه مالیكی له‌گه‌لڕَ ئه‌وه‌ی فشار ده‌خاته سه‌ر كوتله‌كان، به‌لاَم مه‌به‌ستی كۆتكردنی ئازادی كوتله‌كان نیه له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانیان به مه‌رجێك كاندیده‌كان خاوه‌نی ئه‌و خاسێتانه بن كه پێویسته وه‌زیری ئه‌منی تێیدا بێت، له‌وانه‌ش بێلایه‌نی و نه‌زیهی و خاوه‌نی لێهاتووی و پسپۆری .
له سه‌رێكی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووپاتی كرده‌وه ته‌واوی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رازی بوونه به كاندید كردنی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد پێشتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو له شوێنی جه‌واد پۆلاَنی وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌ی رابردوو، عه‌دنا ئه‌سه‌دی كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی مالیكی له‌و پۆسته دابنرێت، به‌لاَم دواتر به‌پێی توانا‌و پسپۆری و لێهاتوویی چه‌له‌بی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرا‌و له چه‌ند رۆژی داهاتووش به فه‌رمی وه‌كو كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و كوتله‌ی سه‌دری و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پشتگیری له كاندید كردنی چه‌له‌بی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
