لیستی حه‌دبا كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به مه‌رج داده‌نێ بۆ به‌شداری پێكردنی برایه‌تی له ئیداره‌ی موسڵ
تا ئێستا پرسی به‌شداریكردن و دوورخستنه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ له‌گه‌ڵ لیستی حه‌دبا كه ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی بۆخۆی قۆرخكردووه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
له 31/1/2009، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك نه‌بێت، له ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه به‌رِێوه‌چوو، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا توانی به 19 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست بێنێت و له به‌رامبه‌ریشدا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا 12 كورسی به ده‌ستهێنا، به‌لاَم به‌هۆی قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن لیستی حه‌دباو دانانی ئه‌سیل نوجێفی برای ئوسامه نوجێفی به پارێزگاری شاره‌كه، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بایكۆتی به‌شداریكردنی خۆیدا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ تا ئه‌و كاته‌ی حه‌دبا له ده‌سه‌لاَته تاكرِه‌وییه‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
سه‌ر له نوێ لیستی حه‌دبا دژی گه‌رِانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وایه بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، تاوه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری موسڵ نه‌كشێنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه لیستی حه‌دبا دووپاتی كرده‌وه تاكه مه‌رجی ئه‌وان بۆ رێگه‌پێدان به گه‌رِانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، عه‌بدولره‌حیم شه‌مه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری دۆسییه‌ی گفتوگۆكانی لیستی حه‌دبا له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای موسڵ مه‌رجێكی حه‌تمیه‌و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی تێدا نیه له هه‌ر بارودۆخێك بێت.
پیش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌به‌ر هه‌ردوو لیسته‌كه به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاد مێلگه‌رت خولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامدا، به‌لاَم دواتر شكستهێنانی دانووستانه‌كان جارێكی دیكه بووه هۆی به یه‌كنه‌گه‌یشتنی هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه‌ی نێوانیان له ناویشیاندا پرسی بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه سنوورییه‌كانی موسڵ، لیستی برایه‌تیش سیاسه‌ته زبره‌كانی حه‌دبای به‌رپرسیار كرد له نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه هه‌ڵواسراوه‌كان و دووباره گه‌رِاندنه‌وه مافه‌كانی لیستی برایه‌تی كه داوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و وه‌رگرتنی به‌شێكی به‌رپرسیارییه‌تی دۆسییه‌ی ئه‌منی و ئیداری دیكه‌ی ناو پارێزگاكه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رجه حه‌تمیه‌ی لیستی حه‌دبا، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌رێم كه‌مال ئاغا، رایگه‌یاند بارودۆخی ئه‌منی موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌رِێوه ده‌چێت، دووپاتیشی كرده‌وه بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كان وایكردووه بارودۆخی ئه‌منی زیاتر پارێزراوتر بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی رێژه‌ی كوردیان زیاتره، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌رچوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌بێته هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی و گێرِانه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر گیانی هاولاَتیان، گوتیشی له بنه‌رِه‌تدا چوونی پێشمه‌رگه بۆ موسڵ له پێناو پاراستنی گیانی خه‌ڵك و دانیشتووان بووه‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كیش بووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌وێ بوونی هه‌بووه، مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌شی به پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه له قه‌ڵه‌مداو دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌وان بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌و هێزانه بكێشنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی ئه‌منی باشتر نه‌بێت و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقیش كۆنترِۆڵی بارودۆخه‌كه نه‌كه‌ن.
كه‌ال ئاغا سه‌رسورِمانی خۆیشی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ی حه‌دبا له به‌شداری پێكردنی كورد له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ به مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوتی لیستی حه‌دبا به‌شێكه له لیستی حه‌دبا كه ئوسامه نوجێفی ئه‌ندامێكی ئه‌و لیسته‌یه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك نوجێفی له به‌غدا داوای حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك مافی خۆی له ئیداره‌ی حكومه‌ت پێبدرێت، به‌لاَم له به‌رامبه‌ردا دژی به‌شداری پێكردنی لیستی برایه‌تیه له ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش یه‌ك له سه‌ر سێی كورسییه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط
