مالیكی نامه‌یه‌كی بۆ عه‌للاوی ده‌نێرێت و ئه‌لعێراقییه‌ش به هه‌رِه‌شه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دا
پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و جیاوازیش له سه‌ر كاندیده‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش باس له‌وه ده‌كان مالیكی ته‌واوی كاندیده‌كانی ئه‌لعێراقییه‌ی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌تكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌وه هاتوون، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی نوری مالیكی هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه خۆی وه‌زیری وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان داده‌نێت بێ ئه‌وه‌ی پرس به هیچ كوتله‌یه‌ك بكات، ئه‌لعێراقییه باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌اد عه‌للاوی كردووه‌و تێیدا هه‌رِه‌شه ده‌كات به دانانی وه‌زیره ئه‌منییه‌كان له ناویشیاندا وه‌زیری به‌رگری كه پشكی ئه‌لعێراقیه‌یه له كابینه‌ی نوێ‌دا، ئه‌لعێراقیه ئه‌و نامه‌یه‌ی مالیكی به هه‌رِه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ته‌نگژه ئامێز بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت له قه‌ڵه‌مده‌دا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه محه‌مه‌د سه‌لمان رایگه‌یاند لێره‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ی مالیكی بۆ عه‌للاوی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه راسته‌وخۆ هه‌ست به هه‌وڵێكی جیدی مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات بۆ له باربردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیكی ده‌بێته هۆی دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی نوێی سیاسی له ولاَت ئه‌مه له كاتێك كه هه‌موو لایه‌ك گه‌شبین بوون به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه پابه‌ندی ته‌واوی برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر بووه، به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌و راستگۆیانه‌شی كرد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان كه له بنه‌رِه‌تدا ده‌بوو ببێته خاوه‌نی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران به‌لاَم بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان سازشی له سه‌ر ئه‌و مافه‌ی خۆی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شدارییه‌كانیان له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت و داوای ته‌واوی مافه‌كانی خۆشیان ده‌كه‌ن له كابینه‌ی نوێ، هه‌ر كاتێكیش بزانن مافه‌كانیان وه‌لاوه ده‌نرێت و پێشێلی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت، ئه‌لعێراقیه ئه‌و كات هه‌ڵوێستی دیكه ده‌گرێته به‌ر.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی شه‌لاه دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به گشتی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌تایبه‌تی كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی هه‌موو برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كانی پێشووتر له ناویشیاندا رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان هێزه سیاسییه‌كان، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه مالیكی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی سوورن له سه‌ر پێكهێنان و ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌لعێراقییه‌شی له به‌رامبه‌ر نامه‌كه‌ی مالیكی كه بۆ عه‌للاوی ناردووه كه‌مكردووه، سووربوونی مالیكیشی دووپات كرده‌وه له سه‌ر به‌شداریكردنی كارای كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه له ته‌واوكردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت.
ئه‌لعێراقییه هه‌ر له دواكه‌وتنی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كانه‌وه به گومانه‌وه ده‌رِوانێته نیه‌تی مالیكی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی، پێ دوو رۆژ مالیكی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێره، گوتیشی ئه‌و ره‌ش نووسه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێككه‌وتنامه‌كه‌وه نیه بۆیه ناكرێت په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان مالیكی روونی كرده‌وه ئه‌و په‌له‌ی نه‌كردووه له دانانی وه‌زیره‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، به‌ڵكو وه‌زیره‌كانیش به ئاسانی دانانێت تاوه‌كو باوه‌رِی ته‌واوی لا دروست نه‌بێ له توانا‌و لێهاتووی و شاره‌زایی و بێلایه‌نی كاندیده‌كان، باسی له‌وه‌شكرد هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی به‌رده‌م كابینه نوێیه‌كه له ناویشیاندا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی دیكه كه تا ئێستا وه‌زیره‌كانیان بۆ دیاری نه‌كراوه، گوتیشی ئه‌گه‌ر حاڵ به‌و شێوه‌یه برِوات و نه‌توانرا كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان دابنرێت ئه‌وكات ئه‌و خۆیی و چوار كاندید ده‌چن بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان پرسه‌كه یه‌كلای ببێته‌وه ئه‌گه‌رنا ناچار ده‌بێت خۆی كاندیدێك هه‌ڵبژێری و وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی پێ پرِبكاته‌وه.
