نوجێفی پێشوازی له دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی به گه‌رمی پێشوازی له برِیاری دواخستنی سه‌رژمێری دانیشتووان كردوو به هه‌نگاوێكی جیدی له قه‌ڵه‌مدا بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه له ماوه‌ی داهاتوودا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زراه‌تی پلاندانانی عێراقی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی بۆ 5 ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دواخست، كه پێشتر برٍیار بوو پرۆسه‌كه له 24 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
نوجێفی رایگه‌یاند ئه‌وان هه‌ر زوو چاوه‌رِوانی برِیارێكی له‌م شێوه‌یان ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه لابه‌رن كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه، ماوه‌ی دواخستنی پرۆسه‌كه‌یشی به ماوه‌یه‌كی گونجاو زانی ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر چۆنێك بێت ده‌توانن تا كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ته‌واوی رێوشوێنه‌كان بگرنه به‌ر به تایبه‌ت له راستكردنه‌وه‌ی وردبینی كردنی تۆماره‌كانی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری و دابین كردنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه‌و دابین كردنی لایه‌نی ئه‌منی.
نوجێفی سه‌ر له‌نوێ كوردی تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌یه‌وێ فشار بخاته سه‌ر هه‌ندێك پێكهاته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به كورد تۆمه‌تبار بكه‌ن.
