عه‌للاوی: ئێران هێلێ سووری له به‌رده‌مم داناوه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتیكرده‌وه هه‌ریه‌ك له ولاَتانی سوریا‌و توركیا‌و رووسیا پێیان راگه‌یاندوون كه ئێران دژی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه حكومه‌ته‌كه پێكبێنێت و خودی عه‌للاویش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
عه‌للاوی روونی كرده‌وه ئه‌و له میانی سه‌ردانییه‌كانیدا بۆ هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی سوریا‌و توركیا‌و رووسیاو كه به جیا سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه‌یانی كردبوو، پێیان راگه‌یاندوون تاران هێڵی سووری داناوه و دژی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێكیبهێنێت و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كوتله‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه بكات.
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌باره‌ت به لابردن و بنه‌برِكردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌وان چه‌ندین جار ئاره‌زووی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران ته‌نیا دژی ئه‌وه‌یه خودی ئه‌و ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌للاوی گوتی ئاماده‌م له‌و مافه سازش بۆ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه بكه‌م.
