مالیكی گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شه‌وی رابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی به په‌له مالیكی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی شه‌تول عه‌ره‌بی راگه‌یاند مالیكی به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره له له‌شی بۆ ماوه‌یه‌ك له هۆش خۆی چووه‌و دواتر به په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نهخۆشخشانهی ئیبن سینا، گوتیشی له هۆش چوونهكهیشی له ناكاو بوو چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره‌ی زۆر بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد پزیشكه‌كان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره‌ی لشی مالكیان بۆ ماندوو بوون و بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی ده‌روونی زۆر گهرِاندهوه، ئامۆژگاریشیان كردووه كه هێنده فشار بۆ خۆی دروست نه‌كات و داوایان لێكردووه پشوو وه‌ربگرێت.
جێی باسه گۆرِانكارییه سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گۆرِهپانی سیاسی ولاَت و هه‌ڵوێسته‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مه وایكرد زیاتر مالیكی تووشی ماندوو بوونێكی زۆرتر بكه‌ن.
