عوسمان: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هۆكاریَك دهبیَت بۆ به‌ره‌و پیَشچوونی پرسی پیَكهیَنانی حكومه‌تی عیَراق
له لیَدوانیَكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیَودهوڵهتی كه برِیاره له 4 ی مانگی داهاتوو بۆ تاوتویَكردنی پرسی پیَكهیَنانی حكومه‌تی نویَی عیَراق ببهستریَ هۆكاریَكی كاریگه‌ر دهبیَت بۆ به‌ره‌و پیَشچوونی پرسی پیَكهیَنانی حكومه‌ت.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پشت به ره‌گه‌ز دهبهتسیَ یه‌كه‌میان دوا پیَشكهوتنهكانی پرسی پیَكهیَنانی حكومه‌تی عیَراق كه له ناو خودی كوتله سیاسییه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌كه، دووه‌میشیان راپۆرتی نیَردهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیَراق ئاد میَلگهرت.
له بهشیَكی دیكه‌ی لیَدوانهكهیدا عوسمان به دووری خسته‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ برِیارو راسپارده‌یه‌ك به‌سه‌ر عیَراقییهكان بسهپیَنیَ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش جیَبهجیَی بكه‌ن، چونكه ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان ره‌تی هه‌ر راسپارده‌و برِیاریَك ده‌كه‌نه‌وه كه به‌سه‌ریان بسهپیَندریَ بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پیَكهیَنانی حكومه‌ت.
باسی له‌وه‌شكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌ركیان ته‌نیا هاوكاریكردنی عیَراقییهكانه بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی پیَكهیَنانی حكومه‌ت بیَئهوهی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆ ده‌ست له پرسه‌كه وه‌ربده‌ن.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه عیَراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1991 وه به‌ده‌ست ده‌ست تیَوهردانه ده‌ره‌كییه‌كان دهنالیَنیَ، كه تا ئیَستاش ئه‌و ده‌ست تیَوهردانانه به‌رده‌وامن و بهشیَكیان بوونه‌ته هۆكاری په‌كخستنی پیَكهیَنانی حكومه‌ت.
